مەزڵوم عەبدی: دەبێت رێككەوتنی 10ی ئازار ببێتە بناغەی سوریای نوێ
وێستگهنیوز-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە رایدەگەیەنێت، ئێمە وەكو هەسەدە و هێزە سەربازییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا پابەندین بە رێككەوتنی 10 ئازار.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتيی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لە وتەیەكدا بە بۆنەی یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، "دەبێت رێككەوتنی 10ی ئازار ببێتە بناغەی سوریای نوێ".
وتيشى، "ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رۆڵێکی گرنگی هەیە لە سوریای نوێدا، بەو پێیەی چەتری سیاسی هێزەکانی سوریای دیموكراتە".
ئاماژەشیكرد، "تێكەڵكردنمان لەگەڵ سوپای سوریا قۆناغێكی نوێیە و پێویستی بە گۆڕانكاری هەیە لە دامودەزگاكانماندا و کێشەکانمان لە سوریا لەچەند رۆژێکی كەمدا چارەسەر نابن".
بەوتەی مەزڵوم عەبدی، "کارکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە حەسەکە و دێرزور و رەقە بەردەوامە و پێویستە ئەم شارانە بە پێی پرەنسیپی نا ناوەندی خۆیان بەڕێوەببەن".
دووپاتیشیكردەوە، وڵاتانی دراوسێ وەک جاران دوژمنایەتیمان ناکەن و گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
لە 10ی ئازاری 2025 مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتيی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا كۆبوونەوە و رێككەوتنێكیان ئیمزا كرد بۆ جێبەجێكردنی هەشت خاڵ، گرنگترینیان تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتە لەگەڵ سوپای سوریا.
PM:01:00:13/12/2025
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت