ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان: با موچەی مانگێكمان ببەخشین بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ


وێستگه‌نیوز-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتارەكان دەكات موچەی مانگێكیان ببەخشن بە بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ.


سالاری بازیانى، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ‎"بۆ هاوڕێ و هاوكارە پەرلەمانتارەكانم لە پەرلەمانی كوردستان، با پێكەوە موچەی مانگێكمان ببەخشین بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ".

‎وتيشى، "با واز لە هەموو جیاوازییەكانمان بهێنین، با ببینە 100 خەمخۆری قوربانیانی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان".

‎سالار بازیانی دەشڵێت، "ئەمڕۆ با پێكەوە ببەخشین، تا سبەینێ خەندەیەك بین بۆ منداڵان و لێقەوماوان و هەژاران و باپێكەوە ببینە ئارام بەخشی دایكێكی شەهید و ئەنفالكراو".

‎ لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەوان دوێنێ متمانەیان پێداین تا نوێنەرو خەمخۆر و بەرگریكارییان بین و هەر لەمڕۆوە با پێكەوە ببەخشین لە پێناو خوا و نیشتمان و نەتەوەكەمان".



AM:11:38:13/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو