بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر لیژنه‌ی هاوبه‌شی دانوستاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدا یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی كه پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
وێستگه‌نیوز له‌رێگه‌ی دوو سه‌رچاوه‌ی نێو پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زانیویه‌تی كه كاتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تری نێوانیان یه‌كلابۆته‌وه كه رۆژی سێشه‌ممه‌یه‌و له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامئه‌درێت.
ئه‌مه كۆبونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەندین جار کۆبوونەوەی باڵایان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، به‌ڵام له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ڕێكنه‌كه‌وتوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پاكێجێكی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان به‌نافه‌ڕمی چه‌ندین جار پاكێجه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه تیایدا یه‌كێتی داوای وه‌زاره‌تی ناوخۆی له‌پارتی كردووه.
هه‌رچی پارتییه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماره كه یه‌كێـتیش ئه‌مه‌ی به‌توندی ڕه‌تكردۆته‌وه.
هیچ گۆڕانکارییەک لە پاکێجی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه‌وه هه‌فته‌ی پێشوو ڕایگه‌یاند پۆستی سەرۆککۆمار هیچ پەیوەندی بە پۆستەکانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.
لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانیش وتی: باسی هەر پۆستێکی سیادی بکەین، پارتی دەڵێت هێڵی سوورە، بەنموونە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی ناوخۆ، سامانە سرووشتییەکان، کارەبا، شارەوانی و گەشتوگوزار، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، فەرمانگەی تەکنۆلۆجیا و زانیاری، دەستەی وەبەرهێنان.
هه‌روه‌ك وتیشی "پارتی دەیەوێت وەزارەتەکانی ئەوقاف و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی ژینگە بە ئێمە بدات، ئێمەش قبوڵمان نییە".
AM:11:37:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه