كه‌ی به‌فر ده‌گاته سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان؟
وێستگه‌نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە باران هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی کردووە کە، نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت تا ئەمڕۆ ئێوارە ڕۆژی شەممەوە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و نمە باران تەنها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە لاوازی دەمێنێتەوە پاشان کۆتایی دێت.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرمی لە هەرکام لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە لە نێوان ١١ بۆ ١٢ پلەی سیلیزیدا دەبن.
بە هۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین کە ڕووی لە بەشێک لە عێراق کردووە، لە هەندێک ناوچە لافاو هەستا و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە و هاوکات بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس.
شاره‌زایانی كه‌شناسی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی ڕابردوو شه‌پۆلێكی باران عێراق ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه له‌رۆژانی 17 و 18 ئه‌م مانگه به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی ببارێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش بێت ، هەرێمی کوردستان بە گشتی له‌م هه‌فته‌یه‌دا لەژێر ناسەقامگیری لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست دەمێنێتەوە، پێشبینی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ دەکرێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی ڕێژەی دابارین دڵخۆشکەرن، لە زۆربەی ناوچەکان بەراورد بەم کاتانە ڕێژەی باران زۆر زیاترە و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی ئاوی گلدراوە و ئاوی ژێر زەوی.
AM:10:25:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 2204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت