"هیچ كه‌س وه‌ك د. به‌رهه‌م شایسته‌ی ئه‌و پۆسته نییه"
وێستگه‌نیوز-
مارك ساڤایا نێرده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ئه‌مرۆ شه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه هیچ كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌قه‌ده‌ر د. به‌رهه‌م ساڵح شایسته نییه.
ناوبراو له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس پۆستێكی كردووه‌و سوپاسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه د. به‌رهه‌م ساڵحیان بۆ پۆستێكی گرنگیان به‌د. به‌رهه‌م ساڵح به‌خشی .
مارك ساڤایه له‌وه‌سفی د. به‌رهه‌مدا نوسیویه‌تی "سەركردەی لێهاتوو و بیر تیژ، بەرهەم ساڵح، سەرۆكی پێشوی عێراق ژیانی په‌نابه‌ری ئه‌زموون كردووه" .
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی وه‌رگرت كه دوه‌م پۆستی باڵای ناو رێكخراوه‌كه‌یه و به پێگه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
محه‌مه‌د هه‌ورامی راوێژكاری د. به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند كه "ئه‌م پۆسته دوه‌م پۆستی باڵای ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه. پێگه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و گرنگه، هه‌مو كاروبارێكی په‌نابه‌ران له‌هه‌مو جیهان ده‌چێته ژێر ده‌سته‌ی كۆمسیاران".
محه‌مه‌د هه‌ورامی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی گرنگه د. به‌رهه‌م ده‌بێته دووه‌م كه‌س كه تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توانیویانە ئه‌م پۆسته وه‌ربگرن".
وتیشی، "پێشتر خودی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سه‌رۆكی ئێستای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیارانی وه‌رگرتووه و پاشان كراوه‌ته سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه".
راوێژكاره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه‌شكرد كه "12 كه‌سیش سیڤیان پێشكه‌ش كردبوو تاوه‌كو پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیاران وه‌ربگرن، لیژنه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌میان ئه‌نجامدا، خودی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له لیژنه‌كه‌دابوو، به‌پێی چاوپێكه‌وتن و سیڤیه‌كان د. به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆكی كۆمسیارانی باڵا هه‌ڵبژێردرا".
راشیگه‌یاند كه "بڕیاره كانوونی دووه‌می 2026 د. به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست به‌كارببێت".
AM:09:38:13/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت