شاندی ئیمراڵی پێیان ناوەتە قۆناغێكی نوێی پڕۆسەی ئاشتییەوە


وێستگه‌نیوز –

شاندی تایبەتی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی دەستی بە زنجیرەیەک دیداری سیاسیی یەکلاکەرەوە کردووە، بەمەبەستی داڕشتنەوەی نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ ئاشتی و گواستنەوەی گفتوگۆکان بۆ قۆناغێکی باڵاتر.


راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، شاندی تایبەتی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی بە ئەجێندایەکی پڕ لە پێشنیاز و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو، دەرگای پارتە سیاسییەکانیان کردەوە تا دیدگایەکی هاوبەش بۆ پەرلەمان گەڵاڵە بکەن و زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێی ئاشتەوایی خۆش بکەن.

ئاماژەشیان كردووە، شاندی ئیمراڵی کە بە لایەنێکی سەرەکی و بزوێنەری پرۆسى ئاشتی لە تورکیا دادەنرێن، توانیویانە ڕۆڵێکی کارا لە نێوان زیندانی ئیمراڵی و کۆشکی سەرۆکایەتیدا بگێڕن.

بەپێی راپۆرتەكان، لەم ماوەیەدا شاندی ئیمراڵی چەندین جار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبوونەتەوە و پەیامەکانی ئەویان گەیاندووە، هاوکات سێ جار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دانیشتوون، ئەمەش وای کردووە ببنە خاوەنی کلیلی کردنەوەی دەرگا داخراوەکانی سیاسەت لە تورکیادا.

لە راپۆرتەكاندا هاتووە، شاندەکە کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، میتحات سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، سەردانی بارەگای پارتی دەڤایان کرد و لەگەڵ عەلی باباجان، سەرۆکی پارتەکە کۆبوونەوە، تەوەری سەرەکیی دیدارەکە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی بوو، بەتایبەت لە کاتێکدا کە پارتە سیاسییەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرت و پێشنیازەکانن بۆ ئەوەی وەک پڕۆژەیەکی گشتگیر ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی بکەن.


PM:10:07:12/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو