له چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان گرژی دروستبوو و دوو كه‌س بریندار بوون
وێستگه‌نیوز –
له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و له كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا گرژی دروستبوو و به‌هۆیه‌وه دوو كارمه‌ندی هێزه
ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كاتی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی دوو رێكخراوی مرۆیی له نزیك مزگه‌وتی سالار فه‌قێ له‌نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا بارگرژی و ده‌نگه‌ده‌نگ دروست بووه.
دواتر كارمه‌ندانی ئاسایش چوونه‌ته پێشه‌وه تا رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كه بگرن نهبێتهشهڕ، به‌ڵام ته‌قه ده‌كرێت و دوو كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون.
وه‌ك ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، "یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ئاسایش فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و به سه‌ختی برینداربووه و ئه‌وی تریان برینه‌كه‌ی سووكه و تهقهكهش له‌ناو هاوڵاتیانه‌وه كراوه و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون".
PM:12:46:12/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت