باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه شه‌پۆلێكی بارانبارینی زستانه هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و له سبه‌ینێ هه‌ینییه‌وه باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی كاریگه‌ری ناوچه‌یه‌كی په‌ستان نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له ئێواره‌ی سبه‌ینێ هه‌ینییه‌وه تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه ناوبه‌ناو ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "له ناوچه شاخاویه‌كانی به‌رزتر له 1800 مه‌تر ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان بارانبارین به‌زۆری دره‌نگانێكی ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی یان شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه به‌شێوه‌ی لاواز و ناوبه‌ناو ده‌ستپێده‌كات و له رۆژی شه‌ممه زیاتر ده‌بێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت".
سیروان ساڵح پێشبینی بڕی بارانبارین له گه‌رمیان به‌م شێوه‌یه كردووه "ناوچه‌كانی باشووری گه‌رمیان ( 3 تا 5 ملیمه‌تر)، ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی گه‌رمیان ( 5 تا 10 ملیمه‌تر) و ناوچه‌كانی باكووری گه‌رمیان ( 7 تا 12 ملیمه‌تر)".
سه‌باره‌ت به ناوچه كوێستانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كات كه "سبه‌ی به‌زۆریش ئێواره ناوبه‌ناو بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌مه كۆتایی دێت".
سیروان ساڵح پێشبینی بڕی بارانبارینی به‌م شێوه‌یه كردووه:
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ( 8 تا 12 ملیمه‌تر).
پارێزگای سلێمانی ( 10 تا 18 ملیمه‌تر).
ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ( 10 تا 20 ملیمه‌تر).
پارێزگای هه‌ولێر ( 8 تا 15 ملیمه‌تر).
ئیداره‌ی سۆران ( 12 تا 25 ملیمه‌تر).
پارێزگای دهۆك ( 15 تا 20 ملیمه‌تر).
ئیداره‌ی زاخۆ ( 15 تا 20 ملیمه‌تر).
PM:08:14:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت