سودانی: دەروازەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت پابەندبن بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە


وێستگه‌نیوز –

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەبێت دەروازەكانی هەرێمی كوردستان پابەندبن بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە.


بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی كردووە و باسیان لە بارودۆخی پڕۆژەی پیشەسازی تایبەتی و گشتی و چۆنێتی پێشخستنی ئەو كەرتە و بەرفراوانكردنی بەرهەمهێنانیان كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە هەموو دەروازە سنوورییەكانی راسپاردووە بە دەروازەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە پابەندبن بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەتە بە باجی گومرگی سەپێندراو بەسەر هەندێك لەو بەرهەمانەی لە وڵاتانەوە هاوردەی عێراق دەكرێن، لەگەڵ جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی بەرهەمە عێراقییەكان.


PM:01:06:11/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو