وەزیری پەروەردە: قوتابخانە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەكەینەوە


وێستگه‌نیوز –

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەست دەكەن بە نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە و هەموو کەرستەیەکی پێویستییان بۆ دابین دەکرێت.

وەزیری پەروەردە دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایان کرد کە لەم بارودۆخەی لافاوەدا دەوامیان کردووە و وتى، بۆ راگەیاندنی پشوو، دەسەڵات دراوەتە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ ئەوەی لە کاتی کارەساتی سرووشتیدا، بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو رابگەیێنن.


PM:12:37:11/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت