وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و بەغدا و نەجەف تاوەكو 12 نیوەڕۆ ناكرێنەوە


وێستگه‌نیوز –

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، فڕۆكەخانەكانی بەغدا و سلێمانی و نەجەف داخراون و تاوەكو 12ی نیوەڕۆ ناكرێنەوە.


مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بە ئاژانسی عێراقییەی راگەیاندووە، "تاوەكو ئێستا فڕۆكەخانەكانی بەغدا و سلێمانی و نەجەف داخراون و پێشبینی دەكرێت تا 12ی نیوەڕۆ بەداخراوی بمێننەوە".

بەوتەی مەیسەم سافی، "كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ فڕۆكەخانەكانی بەغدا و سلێمانی و نەجەف دەكرێنەوە، لەگەڵ ئاماژەدان بەوەی كە جموجۆڵی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی بەسرا بەردەوامە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ى كانونی یەكەمی 2025 وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ عێراق، رایگەیاند فرۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ له‌به‌ر نزمی‌ ئاستی‌ بینین و خراپی‌ كه‌ش و هه‌واوه‌ داخرا.


AM:10:44:11/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت