به‌فر ده‌گاته سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایانی كه‌شناسی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی ڕابردوو شه‌پۆلێكی باران عێراق ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه له‌رۆژانی 17 و 18 ئه‌م مانگه به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی دهۆك و سلێمانی ببارێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش بێت ، هەرێمی کوردستان بە گشتی لەژێر ناسەقامگیری لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست دەمێنێتەوە، پێشبینی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ دەکرێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی دابارینەکە ڕوو لەکەم بوونەوە دەکات، بەڵام پلەکانی گەرما گۆرانکاریی بەرچاویان بەسەر نایەت.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی ڕێژەی دابارین دڵخۆشکەرن، لە زۆربەی ناوچەکان بەراورد بەم کاتانە ڕێژەی باران زۆر زیاترە و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی ئاوی گلدراوە و ئاوی ژێر زەوی.
AM:10:32:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت