راوێژكارێكی سودانی: بەغدا و هەولێر لەسەر رێگای گەشەپێدان رێكەوتوون و لە دهۆكەوە دەڕوات بەرەو فیشخابور
وێستگهنیوز –
راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ كاروباری گواستنەوە و رێگای گەشەپێدان ئاشكرای كردووە، هەولێر و بەغدا رێكەوتوون لەسەر نەخشەی كۆتایی رێگای گەشەپێدان.
ناسر ئەسەدی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، بۆ كاروباری گواستنەوە و رێگای گەشەپێدان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "هەولێر و بەغدا رێكەوتوون لەسەر نەخشەی كۆتایی رێگای گەشەپێدان كە لە دهۆكەوە تێپەڕ بێت تاوەكو دەگاتە فیشخابور".
دووپاتیشیكردەوە، "پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بەفەرمی چووتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە و دیزاینەكەی وردبینی هونەری بۆ دەكرێت پێش ئەوەی دەستبكرێت بە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی لە پڕۆژەكەدا".
بەوتەی راوێژكارەكەی سودانی، "عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی لە چەندین وڵاتەوە پێگەیشتووە لەوانە توركیا و ئیمارات و قەتەر و عومان و داهاتی پێشبینیكراو بۆ رێگای گەشەپێدان دەگاتە چەندین ملیار دۆلار، لەگەڵ دابینكردنی هەلێكی كاری زۆر بۆ هاوڵاتیان".
رێگای گەشەپێدان بەگەورەترین پڕۆژەی ئابووری لە مێژووی عێراقی نوێدا دادەنرێت و مەبەست لێی دروستكردنی رێڕەوێكی وشكانیە لە بەندەری فاوی گەورەوە درێژدەبێتەوە بۆ سنوورەكانی توركیا و بەژمارەیەك لە پارێزگاكاندا تێپەڕ دەبێت.
له نیسانی ساڵی 2024دا عێراق، توركیا، ئیمارات و قهتهر ڕێككهوتنێكی چوارقۆڵییان بۆ پڕۆژهی ڕێگای گهشهپێدانی عێراق، به سهرپهرشتی محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق و رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا، واژۆ كرد.
AM:09:49:11/12/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت