ئه‌مرۆ له شه‌ش پارێزگای عێراق پشووه
وێستگه‌نیوز-
له‌شه‌ش پارێزگاری عێراق ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه كراوه‌ته پشوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی ڕووی له‌عێراق كردووه‌و له‌هه‌ندێك شار‌و قه‌زاو ناحیه لافاوی دروستكرد.
هەندێکیان بڕیاری پشووەکانیان تەنیا بۆ قوتابخانەکان و هەندێکی دیکەیان بۆ سەرجەم فەرمانگەکانه.
پاریزگای زیقار - پشوو ته‌نها قوتابخانه‌كانی گرتۆته‌وه
پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین - پشوو ته‌نها قوتابخانه‌كانی گرتۆته‌وه
پارێزگار نه‌جه‌ف- پشوو ته‌نها قوتابخانه‌كانی گرتۆته‌وه
پارێزگای میسان- پشوو سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی گرتۆته‌وه بێجگه له‌ئه‌من و ئاسایش و شاره‌وانی.
پارێزگای دیوانیە - پشوو سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی گرتۆته‌وه بێجگه له‌ئه‌من و ئاسایش و شاره‌وانی.
AM:09:44:11/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 72
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت