قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له ووتوێژه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم داوایكردووه، مافێكی شایسته‌ی خۆیه‌تی
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا وه‌كو یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵ 8 رایگه‌یاند كه:
*له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه جددین، مه‌سه‌له ته‌نها وه‌زاره‌تێك نییه لێره و له‌وێ.
*پرۆسه‌كه دوو قۆناغه، قۆناغی یه‌كه‌م دیدگایه‌كی هاوبه‌شه بۆ حوكمڕانی، به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌مان تێپه‌ڕاندووه.
*یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكێك كه روئیای حوكمڕانی داهاتوو په‌سه‌ند بكات.
*ئێستا هاتووینه‌ته سه‌ر بابه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان.
*ئه‌مانه ئیمتیاز نین بدرێن به حزبێك یه‌ك یه‌كێكی تر، ئه‌مانه ئه‌ركن.
*وه‌كو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌مانه‌وێت ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان بگرینه ئه‌ستۆ ئه‌مه‌ش به وه‌رگرتنی دۆسێ ئه‌ساسه‌كان ده‌بێت.
*دۆسێی ئابووری هه‌یه، دۆسێی ئه‌منی هه‌یه، دۆسێی خزمه‌تگوزاری هه‌یه. ئه‌مانه هه‌موو گرنگن كه یه‌كێتی به‌پێی قه‌باره و ئاره‌زووی خۆی وه‌كو هێزێكی سه‌ره‌كی هه‌رێم نه‌ك ته‌نها به ژماره‌ی كورسی، به‌ڵكو به مێژوو به جوگرافیا به‌هێز به كاریگه‌ری نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت، پێموایه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوایكردووه مافێكی شایسته‌ی خۆیه‌تی.
PM:11:05:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت