ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ردانی راگیراوانی رووداوه‌كانی خه‌بات و گوندی لاجانی كرد
وێستگه‌نیوز -
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ردانی ڕ‌اگیراوانی ڕووداوه‌كانی شاره‌دێی خه‌بات و گوندی لاجانی كرد له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان، ده‌شڵێت كه نێچیروان هه‌ركی به‌رپرسی كۆمیته‌ی خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی كه به‌ئازادانه ووته‌ی لێ وه‌رگیراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای تۆمار كردنی سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌سوكاری ڕاگیراوان له‌كه‌یسی رووداوه‌كانی شاره‌دێی خه‌بات و گوندی لاجان كه داوایان كردبوو ده‌سته به‌دوا داچون بكات بۆ كه‌یسه‌كانیان. ڕۆژی 10/12 شاندێكی باڵای ده‌سته به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆره مونا یاقۆ سه‌رۆكی ده‌سته و تاڤگه عمر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسا‌و پاراستنی مافی مرۆڤ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆریان كرد له شاری هه‌ولێر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه سه‌ردانه‌كه بۆ "به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی ڕاگیراوان بوو، له‌نزیكه‌وه چاویان به ڕاگیراوان (ن.ع.م) و (ك.س.ع) و (غ.ص.د) كه‌وت و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردن له‌باره‌ی شوێنی مانه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵیان".
ده‌سته‌كه ده‌ڵێت: "راگیراوان ئاماژه‌یان به‌وه داوه‌كه مامه‌ڵه‌یان باشه و تووشی هیچ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك نه‌بوونه‌ته‌وه‌و ره‌وشی ته‌ندروستیان باشه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌باره‌ت دانپێدانی (ن.ع.م) تیمی ده‌سته پرسیاری لێ‌كرد ئایا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه دانپێدانت كردووه، وتی نه‌خێر ئێمه ڕووبه‌ڕووی هیچ ئه‌شكه‌نجه و فشارێك نه‌بووینه‌ته‌وه و به‌ئازادانه ووته‌مان لێ وه‌رگیراوه".
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ راشیگه‌یاند كه "به‌رده‌وام ده‌بێ له به‌دواداچوون و چاودێریكردنی كه‌یسه‌كه و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین".
PM:10:22:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت