دوو فه‌رمانی به‌په‌له له قوباد تاڵه‌بانییه‌وه ده‌رباره‌ی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه قه‌باره‌ی وێرانكاری و زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی رۆژی ڕابردووی چه‌مچه‌ماڵ دڵته‌زێنه، دوو فه‌رمانی به‌په‌له‌شی بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووان و دڵنیابوونه‌وه له دووباره‌نه‌بوونی رووداوی هاوشێوه ده‌ركرد.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له فه‌یسبووك نووسی: "ئه‌مڕۆ سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵم كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ساتی قه‌یران و ناخۆشیدا له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا بوه‌ستین. قه‌باره‌ی وێرانكاری و زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی رۆژی ڕابردوو دڵته‌زێنه. له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له‌و خێزانانه ده‌كه‌م كه ئازیزانیان له‌ده‌ستداوه. پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و ئازیزانه‌ش ده‌بم كه به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه".
راشیگه‌یاند كه بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووان و دڵنیابوونه‌وه له دووباره‌نه‌بوونی رووداوی هاوشێوه، دوو فه‌رمانی به‌په‌له‌ی ده‌ركردووه كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: یه‌كه‌یه‌كی فریاكه‌وتنی خێرای مرۆیی و چاكبوونه‌وه‌مان دامه‌زراندووه و ئه‌ركداره به:
- دابینكردنی خێرای پێداویستییه‌كان بۆ زیانلێكه‌وتووان، وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه و خۆراك و ئاوی پاك و پشتیوانیی پزیشكی.
- هه‌ماهه‌نگ كردنی چالاكییه‌كانی حكومه‌ت و ئاسایش و كه‌رتی تایبه‌ت و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان.
- ئاساییكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژێرخانی پێویست.
- تۆماركردنی خێزانه ئاواره‌كان و گه‌یاندنی هاوكاری.
- دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی ناوخۆیی و ناوچه‌یی.
- ئاماده‌كردنی پلانێكی ڕوون بۆ چاككردنه‌وه و چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی هاوشێوه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا.
دووه‌م: لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه تا به شێوه‌یه‌كی زانستی لێكۆڵینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان و چۆنییه‌تی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریكردن له‌م جۆره رووداوانه له داهاتوودا بكات.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ سه‌رنجمان له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی گه‌له‌كه‌مانه. سبه‌ینێ به‌دوای ڕاستییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین و لێپرسینه‌وه له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك ده‌كه‌ین".
جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، پیریادیه‌كان و گه‌رمیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به ته‌نها جێیان ناهێڵین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بینه‌وه له ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه".
راشیگه‌یاندووه كه "هێزی چه‌مچه‌ماڵ، وزه و ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌و هاوسۆزی و پشتیوانییه‌ی خه‌ڵكی شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه. هه‌موومان پێكه‌وه و ده‌ست له‌ناو ده‌ست ئاوه‌دانی ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:06:20:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت