ێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌به‌خشێت به عه‌تا محمه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی سلێمانی تاوه‌كو به‌كاریبهێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چه‌مچه‌ماڵ.
قوباد تاڵه‌بانی له‌كۆنگره‌كه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌كاتی سه‌ردانیكردنی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕاشیگه‌یاند كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت و "مامۆستا عه‌تا محمه‌د سه‌رپه‌رشتی ئه‌م دۆخه ده‌كات".
هه‌روه‌ها وتی: ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌داتێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چه‌مچه‌ماڵ و چالاككردنی رێ و شوێنه فریاگوزارییه‌كان.
عه‌تا محه‌مه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی سلێمانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ناوبراو له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كات.
پیش سه‌ردانه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ چه‌مچه‌ماڵ عه‌تا محمه‌د به‌رپرسی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌شاری سلێمانی وتی " ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بێت و له‌رووداوی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سزا ده‌درێت".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد كه دوێنێ سێشه‌ممه، لافاوێكی به‌هێز ڕووی تێكردوو به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو لانی كه‌م 500 خانوو 100 دوكان زیانیان پێگه‌یشت.
قوباد تاڵیبانی رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی تۆمەتبەخشینەوە نییە و رۆژی ئەوەیە هەموومان چەمچەماڵی بین، جەختیکردەوە کاری لەپێشینەیان پاراستنی ژیانی خەڵکی چەمچەماڵە و دواتر یارمەتیدانی ئەو کەسانەی زیانیان پێگەیشتوە.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، دوو لیژنەیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە، یەکیان بۆ فریاگوزاری خێرا و لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە و دوپاتیکردەوە هەرکەسێک کەمتەرخەم بووبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە کاتیش شوێنی گونجاو بۆ مانەوەی ئەو کەسانە دابین دەکەن، کە زیان بە ماڵەکانیان گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پرسی خوێندنیش، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر هێڵن تا زیانەکان کاریگەریی لەسەر خوێندکاران دروست نەکات، جەختیشیکردەوە.
جەختیشیکردەوە سندوقێکی هاوکاریی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکەن، چونکە روبەڕوبوونەوەی ئەم جۆرە روداوانە پێویستی بەکاری هەرەوەزییە.
لە کۆتاییشدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و تیمە فریاگوزاریەکانی کرد‌و رایگەیاند هەر ئەو کارانە لەوان چاوەروان دەکرێت و سواپای هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە دەستی هاوکارییان بۆ چەمچەماڵ درێژ کردوە.
PM:04:07:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه