هەر چوار بەنداوەکەی گەرمیان سەرڕێژ بون

جەبار مەحمود، لێپرسراوی بەنداوەکانی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی گهرمیانی راگەیاند: هەمو بەنداوەکانی گەرمیان سەرڕێژ بون.

بەنداوی باوە شاسوار سەرێژ بوە و بەبەرزی ۱٤سم لەسەر سەرڕێژبونی ئاو دەڕوات.

بەنداوی خۆرنەوازان کە هێشتا سەدا ٤ ـی ماوە تەواو بێت ئەویش سەرڕێژ بوە، نزیکەی ۱٥۰ سم ئاو بەسەر سەرێژەکەیدا رۆشتوە.

بەنداوی ئاوەسپی سەرڕێژ بوە و بەبەرزی ۳ مەتر ئاو لەسەر سەرێژبونیەوە رۆشتوە.

بەنداوی تورەجار، سەرێژ بوە و ۳ مەتر ئاو لەسەر سەرڕێژبونیەوە رۆشتوە.
PM:02:50:10/12/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت