نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ داوا له‌سودانی‌ ده‌كات به‌په‌له‌ چه‌مچه‌ماڵ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌




وێستگه‌نیوز-


نەوەی نەوەی داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، هەرچی زووە قەرەبوونی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نەوەی نوێ لە نوسراوێکی فەرمیدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  داوا لە سودانی دەکەن، لەبەر رۆشنایی ئەو لافاوە لەناکاوەی دوێنێ لە شاری چەمچەماڵ روویدا، کە کاریگەریەکی پڕ لە ئازاری بەجێهێشت و بووە هۆی زیان گەیاندن بە ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان و سەدان خێزان ماڵ و هۆکاری بژێوی خۆیان لەدەستدا، داوا دەکەن بەپەلە پاڵپشتی ئەوانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە و قەرەبوویان بۆ بکەنەوە تا بەخێرایی بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

وتیشی، خەڵکی چەمچەماڵ لە ئێستادا رووبەڕووی بارێکی ترسناک بوونەتەوە کە سەروو توانای خۆیانە بۆ ئەوەی بەرگەی بگرن و روویان لە ئەوان کردووە، هیوا و متمانەی خۆیان بە حکومەتی عێراقیشە کە پشتیان بەرنەدەن لە رووبەرووبونەوەی ئەم کارەساتەدا و دەستبەردارییان نەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن رێنمایی پێویست بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەربکەن بۆ دەستپێکردنی بەرنامەی پاڵپشتی بەپەلە و تەرخانکردنی پارە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانەی کە زیان بەر ماڵ و کەلوپەلەکانیان کەوتووە.

ئاماژی بەوەشدا،داواکارن لەم دۆخە مرۆییە سەختەدا لەگەڵ گەلی کورددا بوەستن.


PM:02:18:10/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت