بەرگری شارستانی هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات
وێستگهنیوز-
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و داوایان لێدەكات لەو ناوچانە نزیك نەبنەوە کە رێڕەوی ئاو و بەست و کەند و بەنداوەکانى لێیە.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە ئەگەری دروست بونی لافاو و کۆبونەوەی ئاو لەو ناوچانە هەیە کە رێڕەوی ئاو و بەست و کەند و بەنداوەکانن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو بە هیچ شێوەیەک نزیکی ئەو ناوچانە نەبنەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆیان".
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ئاماژەی كردووە، لە هەر حاڵەتێک هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ تیمە ئامادەباشەکانی بەرگری شارستانی ئاگادار بکەنەوە لە رێگەی ژمارەکانی:
115
125
PM:01:22:10/12/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت