قوباد تاڵه‌بانی له‌چه‌مچه‌ماڵه
وێستگه‌نیوز
وێستگه‌نیوز- قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد و بڕیاره له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه تایبه‌ت به گرتنی رێ و شوێن بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و به‌هاناچوونی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه دوێنێ كۆببێته‌وه.
سه‌ره‌تا قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی پرسه‌ی یه‌كێك له‌قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێ‌ی چه‌مچه‌ماڵ كرد كه دیوارێك ڕووخابوو به‌سه‌ریدا.
پاشان چه‌ند ماڵه زیانلێكراوێكی به‌سه‌ر كرده‌وه.
بڕیاره پاش كه‌مێكی تر ناوبراو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه بكات و گفتووگۆ له‌سه‌ر شێوازی نوێی به‌هاناوه چوونه‌وه بكه‌ن و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانیش بكرێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆش دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران به‌هاوكاری نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی یه‌كه‌مین قۆناغی هاریكارییان گه‌یانده زیالێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی سێشەممە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە شار و شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لافاو لە قەزای چەمچەماڵ دروستبوو و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
زیانه گیانییه‌كان بریتی بوو له گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و زیاتر له 14 بریندار.
PM:12:07:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت