كوردستان فاوه‌نده‌یشن : له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئارین بارزانی به‌هانای چه‌مچه‌ماڵه‌وه چووین
د. یارا بەرزنجی
وێستگه‌نیوز
دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن، کەمپینی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ ڕاگەیاند، ئێستا 60 خۆبەخش و تیمی دامەزراوە لەگەڵ تیمەکانی دیکەی قەزاکە هاوکاری زیانلێکەوتووان دەکەن.
د. یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری پڕۆگرام و هاوبەشییەکان لە دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن؛ ڕایگەیاند، "کەمپینی هاوکاری لە سنووری چەمچەماڵ دەکەینەوە و هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە زیاتر لە 500 خێزان دەکەین، کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئارین به‌رزانی تیمه‌كه‌یان ده‌ستیانكردووه به‌خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌چه‌مچه‌ماڵ و خێوه‌تێك له‌لای پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵه‌وه هه‌ڵده‌ده‌ن و هاوشان له‌گه‌ڵ تیمه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌هاناچوونی قوربانیان كارده‌كه‌ن.
ڕۆژی سێشەممە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە شار و شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لافاو لە قەزای چەمچەماڵ دروستبوو و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
AM:11:18:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت