سادق عەتییە بۆ وێستگەنیوز: بارانبارین تائێوارە لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح

یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینیكرد، بارانبارین لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك تا ئەم ئێوارەیەش بەردەوام بێت.


سادق عەتییە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ وێستگەنیوز پێشبینیكرد، "بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەردەوام دەبێت تاوەكو ئێوارەی ئەمڕۆ".

وتيشى، "بۆی هەیە لە سلێمانی بارانبارینی بەخوڕ و بەچڕی بەردەوام بیت و بارانبارینەكە دیالە و واست و میسانیش دەگرێتەوە".

بەوتەی سادق عەتییە، "سبەینێ‌ پێنجشەممەش هەور ئاسمان دادەپۆشێت و ئەگەری بارانبارینێكی كەم هەیە لە دهۆك و ئەنبار و نەینەوا و میسان و واست و بەسرا و سەڵاحەدین و بەغدا و دیالە و ناوچەكانی باكور و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت".

ئاماژەشیكرد، "دەمەوبەیانی رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە لە هەندێك ناوچەی دیاریكراو تەمێكی زۆر دروست دەبێت و ئاستی بینین زۆر خراپ دەبێت".


AM:10:12:10/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت