بارزانی : نابێت سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی بێت
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێگه‌ی عه‌ممار حه‌كیمه‌وه به‌چوارچێوه‌هه‌ماهه‌نگی ڕاگه‌یاندووه كه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق نابێت بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت، به‌ڵكو ده‌بێت "بۆ كورد بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، مه‌سعود بارزانی به عه‌ممار حه‌كیمدا دوو په‌یامی ئاراسته‌ی چوارچێوه‌هه‌ماهه‌نگی كردووه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌وی تریشیان تایبه‌ته به پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز عه‌ممار حه‌كیم له‌كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی كورد ووتوویه‌تی: بارزانی پێراگه‌یاندم كه ئه‌وان ڕازی نین به‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ حه‌لبوسی بێت، هه‌روه‌ك چۆن پۆستی سه‌رۆك كۆمار نابێت بۆ یه‌كێتی بێت ئه‌بێت ئه‌و پۆسته بۆ كورد بێت.
به‌م په‌یامه بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه كه كێ وه‌ریده‌گرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش بێت بۆ كه‌سێك بێت كه ئۆكه‌ی بارزانی له‌سه‌ر بێت.
بارزانی له‌ساڵی 2018 به‌ته‌واوی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناكۆكی هه‌بوو، به‌وه‌ی یه‌كێتی د. به‌رهه‌م ساڵحی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرد، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆیان هه‌بوو كه د. فواد حسێن بوو، به‌ڵام د. به‌رهه‌م ساڵح توانی به‌دوو جه‌وله‌ی هه‌ڵبژاردن له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕكبه‌ره‌كه‌ی بباته‌وه.
AM:08:58:10/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 4388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت