مەسرور بارزانی: بەداخەوەین بۆ كەوتنەوەی قوربانى و لایەنەكانم راسپاردووە به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵی خۆى ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان كرد و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی راسپارد به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "به داخه‌وه به هۆی لافاوه‌وه، دوو هاوڵاتی له شاره‌دێی شۆڕش سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گیانیان له ده‌ستداوه و زیانی ماددیش به‌ر ماڵی هاوڵاتیان و قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كه‌وتووه".
وتيشى، "پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵی خۆم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداران ده‌خوازم".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئیداره‌ی خۆجێی راسپاردووه كه به هانای لێقه‌وماوانه‌وه بچن و هه‌ر هاوكاری و یارمه‌تییه‌ك پێویست بێت، پێشكه‌شیان بكه‌ن".
PM:08:20:09/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت