سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی چاوه‌ڕوانی پارێزگارن سبەی بكات به پشوو
وێستگه نیوز –
سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی چاوه‌ڕوانن پارێزگار به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌ش و هه‌وا و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو سبه‌ی بكات به پشوو، به‌ڵام تا ئێستا پارێزگاری سلێمانی پشووی رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری پارێزگار وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری سبه‌ی بكات به پشوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به وێستگه گه‌یشتوون، "به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان سبه‌ی بكرێته پشوو بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان بڕیاری پارێزگارن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له گرووپێكی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كان ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی پشووی دا به به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان و داوایان لێده‌كات زۆر به ئاگابن و هه‌میشه له متابعه بن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و قوتابیان.
له په‌یامێكیشدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌كان، وه‌زیری په‌روه‌رده داوایان لێده‌كات له‌حاڵه‌تی له‌ناكاو و سروشتی و لافاو به راوێژ له‌گه‌ڵ پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پشوو رابگه‌یه‌نن.
وه‌كو ئه‌وه‌ی به وێستگه گه‌یشتووه، وه‌زیری په‌روه‌رده داواشی له به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كان كردووه كه له رۆژانی داهاتوودا زۆر به ئاگابن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و قوتابیان.
ئاگاداریشی كردوونه‌ته‌وه كه هه‌ركات زانییان دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسی لافاو ده‌چێت پێویسته به زوویی و پێشوه‌خته پشوو رابگه‌یه‌نن، "نابێ دره‌نگانی شه‌و پشوو رابگه‌یه‌ندرێت كه نیوه‌ی كه‌سوكاری قوتابیان و مامۆستایان پێی نه‌زانن".
وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م بابه‌ته سه‌لامه‌تییه و پێویسته هه‌مووان به جددی وه‌ریبگرن .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عامر جابری، وته‌بێژی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزانیی عێراق هۆشداری دا له بارانبارینی زۆر به‌خوڕی هه‌وره‌برووسكه‌دار و هه‌ڵكردنی بای به‌هێز و دروستبوونی لافاو له ژماره‌یه‌ك شاری له‌نێویاندا شاری سلێمانی.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆش له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕه‌وه لافاو دروست بوو و به‌هۆیه‌وه دووكه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و 7 كه‌سیش برینداربوون و زیانێكی زۆریش به خانووی هاوڵاتیان گه‌یشت.
PM:07:44:09/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت