بەرگری شارستانی سلێمانی: لە ماڵەکانتان بمێننەوە و شەقامەکان چۆڵ بکەن
وێستگهنیوز –
بەرگری شارستانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆ پاراستنی گیانیان لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە و كەشوهەوا ناسەقامگیرە.
بەرگری شارستانی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا داوای لە هاوڵاتیان كردووە ، لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتی خۆتان و خێزانەکانتان، تکایە لەم کەشوهەوا ناسەقامگیرەدا خۆتان بەدوور بگرن لە هاتووچۆکردن و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەئێستادا سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان بۆ خزمەتی ئێوە، تکــایە هاوکارمانبن، باشترین هاوکاریی ئێوەش بۆ ئێمە لەم دۆخەدا، تەنها ئەوەیە لە ماڵەکانتان بمێننەوە و شەقامەکان چۆڵ بکەن.
دووپاتیكردەوە، "بە مانەوەتان لە ماڵەوە، هەم خۆتان دەپارێزن و هەم رێگە خۆش دەکەن بۆ ئەوەی تیمەکانمان بە خێرایی بگەن بەو شوێنانەی پێویستیان بە هاوکارییە".
PM:07:12:09/12/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت