كه‌شناسیی عێراق هۆشداری له دروستبوونی لافاو له سلێمانی و ژماره‌یه‌ك شاری تر ده‌دات
وێستگه‌نیوز -
كه‌شناسیی عێراق هۆشداری ده‌دات له دروستبوونی لافاو له 5 پارێزگای عێراق و هه‌رێمی كوردستان له نێویاندا شاری سلێمانی.
عامر جابری، وته‌بێژی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزانیی عێراق، بۆ رووداو وتی: "به‌هۆی كاریگه‌ریی نزمه‌په‌ستانی ده‌ریای سوور، هۆشدارییه‌كان بۆ پارێزگاكانی سلێمانی، دیاله، واست، میسان و به‌سره به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێشبینیی بارانبارینی زۆر به‌خوڕی هه‌وره‌برووسكه‌دار و هه‌ڵكردنی بای به‌هێز".
وتیشی: "دۆخی كه‌شوهه‌وا له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا پێویستی به ئاگاداری و وریایی زۆره، هۆشدارییه‌كان تاوه‌كو به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بن".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له سنووری ئه‌و پارێزگایانه، به‌هۆی زۆریی بارانبارینه‌وه.
PM:06:52:09/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت