هاتووچۆی سلێمانی: بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا داخرا
وێستگەنیوز-
بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "بەھۆی باران بارینی زۆر و بەلێزمە ئاستەنگێکی زۆر درووستبووە لە شاڕێی سەرەکی بازیان بە ئاراستەی سلێمانی و بەپێچەوانەوە بەتایبەت نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان و بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی شۆفێران و ئۆتومبیلەکانیان داواکارین تا ئاسایبوونەوەی دۆخی کەشوھەوا ئەو شەقام و شارێیە بەکارنەھێنن".
ئاماژەی بەوەکرد، "مەفرەزەکانی ھاتووچۆ لەو سنوورەدا لە ئەرکدان و و بەپێی تایبەتمەندی، ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن و ھاوکاری شۆفێران دەکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ھەر لەم چوارچێوەیەشدا و لەسەر فەرمانی پارێزگاری سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی بازگەی تاسڵوجە بەڕووی شۆفێراندا داخرا و دۆخەکە لەژێر چاودێریدایە و بەئاسایی بوونەوەی دۆخی کەشوھەوا رەوشی ھاتووچۆ ئاسایی دەکرێتەوە و لەرێی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری بڵاودەکرێتەوە".
PM:02:54:09/12/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت