دادگای تاوانی هەولێر سزای لە سێدارەدانی بۆ د.سیروان مەحمود دەرکرد
وێستگەنیوز-
دادگای تاوانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و 40 ساڵ زیندانی بۆ دکتۆر سیروان مەحمود دەرکرد، ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵ بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی کوشت.
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2025، دادگای تاوانەکانی هەولێر لەسەر تاوانی کوشتنی خەسوو و خەزووری سزای لە سێدارەدانی بۆ دکتۆر سیروان دەرکردووە، هاوکات لەسەر کوشتنی هاوسەرەکەی 20 ساڵ زیندانی و بە هەمانشێوە لەسەر کوشتنی خوشکی هاوسەرەکەشی 20 ساڵ زیندانی بۆ دەرکردووە.
دکتۆر سیروان مەحمود ئێوارەی 13ی ئاداری ئەمساڵ، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری دەستڕێژی گولـلەی لێکردن و لە ئەنجامدا خەزووری و خەسووی و هاوژینەکەیی و خوشکی هاوژینەکەی کوشت، دوای ڕووداوەکە هەڵات بوو، بەڵام ڕۆژی دواتر 14ی ئادار، ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو پزیشکەی راگەیاند، کە بە مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو.
PM:12:09:09/12/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت