عەلی حەمەساڵح بۆ حکومەت: کارەباتان گرانکرد و نەوتتان گرانکرد ئەمە حوکمڕانیتان بوو
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2025، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "راگەیاندراوێک دژ بە سزادانی خەڵک".
ئاماژەی بەوەکردووە، "72 رۆژە، عێراق رۆژانە (50 هەزار) بەرمیل نەوت دادەتە هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ، لێرەش دەدرێتە کارو لاناز، بەڵام لەبری ئەوەی نەوتی سپی و گازوایل و بەنزین هەرزانبکەن گرانیان کرد".
عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "لە هەولێر و زۆنی پارتی جگە لەکۆمپانیای (مەتین)ی دەسەڵاتدار کەس نەتوانێت نەوتی سپی بهێنێت، ئەویش بەرمیلی کردە (205 هەزار) دینار".
دەشڵێت، "لە سلێمانی هەر تانکەرێکی نەوت بڕواتە زۆنی سەوز دەبێت 500 دۆلار سەرانە بداتە حزب".
لە کۆتایدا نووسیویەتی، "کارەباتان گرانکرد، نەوتتان گرانکرد! ئەمە حوکمڕانیتان بوو! خەڵک چی بکات!".
PM:12:05:09/12/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت