كەشناسی عێراق بۆ وێستگەنیوز: بارانبارینی بەخوڕ ئەمشەو و بەیانیش لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-محەمەد فاتیح
یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێی وایە بارانبارینی بەخوڕ ئەمشە و سبەینێ سێشەممەش لە هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
سادق عەتییە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ وێستگەنیوز پێشبینی كرد، " ناوچەكانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی و كەركوك ئەمشەو و بەیانی هەورێكی باراناوی بەرفراوان بەخۆیانەوە دەبینن".
ئاماژەشیكرد، "لە دهۆك بارانبارین لە مامناوەندەوە بۆ رێژنە باران دەبێت، لە هەولێریش بەهەمان شێوە لە مامناوەندەوە بۆ بارانی بەخوڕ، لە سلێمانیش هەندێك كات بارانی بەخوڕ دەبارێت و لە كەركوكیش لە مامناوەندەوە بۆ رێژنە باران".
PM:09:56:08/12/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت