قوباد تاڵه‌بانی: له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی لایه‌نه عێراقییه‌كان لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی داهاتوو بكرێت
وێستگه‌نیوز –
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی لایه‌نه عێراقییه‌كان لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی داهاتوو بكرێت، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی داهاتوو جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (8/12/2025) وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه كۆبووه‌وه و ئاڵوگۆڕی بیروڕاكرا له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا هاوڕابوون پێویسته هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان له پێكهاته جیاوازه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراق، به جۆرێك كه جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "یه‌كێتی پێیوایه چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كانی عێراق، له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی هه‌موو ماده‌كانی ده‌ستووردایه.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر "پێویستیی رێككه‌وتنێكی تۆكمه‌ی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان، به جۆرێك كه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه لێپرسینه‌وه له حكومه‌تی داهاتوو بكرێت".
PM:05:48:08/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت