فازڵ‌ نه‌بی: مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی‌ ئه‌مساڵی مووچەخۆرانی هەرێم نافه‌وتێت


وێستگه‌نیوز – 
فازڵ‌ نه‌بی بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند كه‌ دوو مووچه‌ی ئه‌مساڵی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌فه‌وتێت؛ دڵنیاییش ده‌داته‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم كه‌ "مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10ی‌ ئه‌مساڵ‌ نافه‌وتێت و وه‌ری‌ ده‌گرن".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ فازڵ‌ نه‌بی بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: "هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 10 له‌گه‌ڵ مانگی 12ی عێراق وه‌رده‌گرێت و دڵنیابن ئه‌م مووچه‌یه‌ ناڕوات و وه‌رده‌گیرێت".

وتیشی‌: "به‌ بۆچوونی من هه‌موو حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و دوو مووچه‌ بكه‌ن به‌ مه‌رجێكی دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له‌ عێراق، كه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی 2026 به‌ مادده‌یه‌كی قانونی جێگای ئه‌و دوو موچه‌یه‌ بكرێته‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ بۆ نموونه‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌دا بنووسرێت "زیادكردنی 2 ترلیۆن دینار بۆ بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی موچه‌ی مانگه‌كانی 11و 12ی ساڵی 2025". 

فازڵ‌ پێیوایه‌ كه‌ "ئه‌گه‌ر ئه‌م مووچانه‌ نه‌خرێنه‌ چوارچێوه‌ی قانونییه‌وه‌ هیچ كه‌س ناتوانێ له‌ ساڵانی داهاتوو خه‌رجیان بكات".

راشیگه‌یاند كه‌ "حكومەتی عێراق ئەسڵەن نیەتی نەبووه‌ دوو مووچەی كۆتایی ئه‌مساڵی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بدات".


PM:05:01:08/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو