"حكومەتی هەرێمى كوردستان بە پێچەوانەی دەستورەوە هەڵسوكەوت دەكات"


وێستگەنیوز-

سەركردەیەكی رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن پێی وایە حكومەتی هەرێمى كوردستان بە پێچەوانەوەی دەستورەوە هەڵسوكەوت دەكات.


شەهلا عەلی، سەركردە لە رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆن لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی عەهد رایگەیاند، "حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆیان بەدەوڵەتێك دەزانن لەناو دەوڵەتێكی تردا، ئەمەش پێچەوانەی دەستوری عێراقە".

دەشڵێت، "ئێمە دەزانین هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، بەڵام لەدەرەوەی عێراق بەو شێوەیە هەڵسوكەوت ناكات كە هەرێمێكە یان بەشێكە لە عێراق، بەڵكو بەجۆرێك هەڵسوكەوت دەكات كە دەوڵەتێكە لەناو دەوڵەتێكی دیكەدا، ئەمەش قبوڵكراو نییە".


PM:04:40:08/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو