قوباد تاڵەبانی و نوری مالیکی هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025، شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.


بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێز و کارا پێکبهێنرێت کە جێی رەزامەندیی هەموو پێکهاتەکان بێت.

لەم چواەچێوەیەدا سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رۆڵ و پێگەی مام جەلالی بیرهێنایەوە کە چۆن لەپێناو بەرژەوەندی گشتییدا ناوماڵی کورد و هەموو عێراقییەکانی رێکدەخستەوە و بە گرنگی زانی لەم قۆناغەشدا هەمان سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ بکرێت بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، ئامادەیی یەکێتی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر رێککەوتنێکی تۆکمە و گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.


PM:12:39:08/12/2025










ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو