پارتی و یەکێتی لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەست بە گفتوگۆکانیان دەکەنەوە
وێستگەنیوز-
کۆبوونەوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025، میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم بکەنەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکانى ڕابردوودا هەردوو لایەن پێکەوە رەشنووسێکی دیدگای هاوبەشیان بۆ شێوازی حکومڕانی داڕشتووە و رێککەوتنی لەسەر کراوە کە ئەم رەشنووسە دەبێتە بەشێک لە کارنامە و بەرنامەی کاری کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت.
PM:12:25:08/12/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت