لە هەرێمی کوردستان 10 رۆژ پشوو راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 رۆژ پشووی لە قوتابخانەكان بۆ سەری ساڵی نوێ راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەى حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە رۆژی 25ی کانونی یەکەمی 2025، لەهەموو قوتابخانەکان دەبێتە پشووی فەرمی تاوەکو 3ی کانونی دووەمی 2026، بەردەوام دەبێت و 4ی هەمان مانگ دەوامی ئاسایی دەبێتەوە و وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "خشتەی تاقیکردنەوەکان چەند رۆژێک پێشخراوەو پێش پشووی سەری ساڵ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجامدەدرێن و راستەوخۆ دوای پشووی سەری ساڵ وەرزی دووەمی خویندن لە ناوەندەکانی حکومی و ناحکومی دەستپێدەکات".
وەزیری پەروەردەی هەرێم وتی، "دەستکاریی ساڵنامە نەکراوە و هەر بەپێی ساڵنامەکە تاقیکردنەوەکان پێشخراون".
AM:11:52:08/12/2025
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت