قوباد تاڵه‌بانی: ده‌بێت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ناوخۆی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سایب، رایگه‌یاند كه ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتووی عێراقه دوور له ناكۆكییه‌كان بودجه و موچه‌ی هه‌رێم دابین بكات، ده‌شڵێت: "ده‌بێت كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ناوخۆی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن".
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی،ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سایب كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه شه‌وی یه‌كشه‌مه (7/12/2025) له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی لێ‌كرد، هاوكات دید و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ داهاتووی عێراق و هه‌روه‌ها داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا روون كرده‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "یه‌كێتی به‌غدا به قوڵایی ستراتیژی خۆی ده‌زانێت و پێیوایه ده‌بێت هه‌موو كێشه‌كانی عێراق و له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ناوخۆی عێراق و به‌پێی ده‌ستوور و له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌موو عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقیش، قوباد تاڵه‌بانی وتی: "عێراق پێویستی به حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا هه‌یه كه بتوانێت له‌لایه‌كه‌وه سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بپارێزێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تی بنێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووریی عێراق".
راشیگه‌یاند كه "خواست و سیاسه‌تی یه‌كێتی، عێراقێكی به‌هێز و خاوه‌ن ئابورییه‌كی به‌هێزو سه‌قامگیره كه تیایدا كێشه‌كانی نێوان نێوان هه‌رێم و به‌غدا به بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ركرابێت به‌تایبه‌ت بودجه و موچه كه مافێكی ده‌ستووری هاوڵاتییانی كوردستانه و ئه‌ركی حكومه‌تی داهاتووی عێراقه به دوور له ناكۆكییه سیاسییه‌كان به‌شه بودجه و موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات".
PM:10:34:07/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت