سێ بازرگان به‌بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان و نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی دووز خورماتوو، ( سێ )بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌شاری كه‌لار ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمدا هاتووه كه "له‌ڕۆژی 2025/12/1 له‌شاری كه‌لار، له‌ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خت و چاودێری ورد و به‌دواداچوون، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گه‌رمیان، توانرا سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ڵێت: "هاوكات توانرا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی ( 4 )كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری تلیاك و بڕی یه‌ك كیلۆ و سێ سه‌د گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ و 3000 ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ر".
راشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی 26 له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره ئه‌قڵییه‌كان ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PM:09:50:07/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت