بەغدا و هەولێر جەخت لە گرنگی كاری هاوبەشی ئەمنی نێوانیان دەكەنەوە
وێستگهنیوز –
هەردوو لایەنی بەغدا و هەولێر دووپاتیان كردەوە، كە گرنگە هەماهەنگی و هاوكاری نێوانیان لە كاری هاوبەشی سەر سنور بەردەوام بێت.
نووسینگەی راگەیاندنەكەی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوازی لە فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان كردووە لە بەغدا و گفتوگۆیان دەربارەی پتەوكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندیدا كردووە".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "فارس عیسا و قاسم ئەعرەجی بە گرنگیان زانیوە هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیان لە بوارەكانی لایەنی ئەمنی و هەواڵگری و كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان و ماددە هۆشبەرەكان پتەوتر بكەن بەمەبەستی پاڵپشتیكردن لە ئەمن و سەقامگیری لە هەموو ناوچەكانی وڵات".
بەپێی راگەیەندراوەكە، "هەر دوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوام بوونی هەماهەنكی و هاوكاری هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا كردووەتەوە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندی نیشتیمانی باڵا و پتەوكردنی یەكڕیزی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان".
PM:08:05:07/12/2025
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت