سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی هه‌رێم خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تا كۆتایی هه‌فته خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
به‌رگری شارستانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانیی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودا ده‌بن تا كۆتایی هه‌فته بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
سه‌رجه‌م هاوڵاتیانیش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له بوونی هه‌رحاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی به‌رگریی شارستانی بكه‌ن به ژماره 115.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و تاوه‌كو پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و هۆشداری له دروستبوونی لافاو له ناوچه نزمه‌كان و دۆڵه‌كان ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان له سه‌نته‌ری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه تیمه‌كانیان له ئاماده‌ییدا بن بۆ هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو".
PM:06:19:07/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت