پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری ده‌رباره‌ی گیانیان له‌ده‌ستدانی دوو كارمه‌نده‌كه‌ی سكيوریتی ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی كۆمپانیایه‌كی سیكوریتی كه به‌هۆی تیژڕه‌ویی ئؤتؤمبیلێك گیانیان له‌ده‌ستدا، شۆفێره‌كه مادده‌ی كحولی به‌كارهێنابوو.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ی هاتوچۆ كه له شه‌وی 4-12-2025 له شه‌قامی 40 مه‌تریی شاری هه‌ولێر ڕوویدا و به هۆیه‌وه 2 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، ڕایده‌گه‌یه‌نین دوای ئه‌وه‌ی له ڕێكه‌وتی ئاماژه‌پێكراو له بوونی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامی 40 مه‌تری له به‌رده‌م شوقه‌كانی (بولیڤارد) ئاگادار كراینه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداو و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه كه "له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا - پیك اب ده‌بڵ قه‌مه‌ره) به ژماره (5427/ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه) شوفێره‌كه‌ی به‌ناوی (م. ٲ. م) مادده‌ی كحولی به‌كارهێنابوو و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس شوفێره‌كه‌ی به ناوی (ھه‌ژان هیوا عومه‌ر) كه له به‌رده‌م شوقه‌كاندا وه‌ستاوه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كارمه‌ندی سكیوریتی كردووه به مه‌به‌ستی چوونه‌ژووره‌وه".
پۆلیس ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا هه‌ردوو كارمه‌ندی سكیوریتی به ناوه‌كانی (محه‌مه‌د سه‌ردار موحسین) و (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د شه‌ریف) به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێلی جۆری مارسدیس ده‌كه‌وێت".
راشیگه‌یاند كه "به‌پێی هێڵكاری كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌نجامی داوه، شوفێری ئۆتۆمبێلێ جۆری (پیك اب) 100% كه‌مته‌رخه‌م بووه، بۆیه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كرایه‌وه و شۆفێری ئۆتۆمبێلی ناوبراو به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی مادده 24 ی هاتوچۆ ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
PM:06:43:06/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت