ئەحمەد محەمەد و محەمەد سەردار کە پیشەیان سکوریتیە بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای مەنیجەر سکیوریتی رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لە شاری هەولێر دوو سکوریتی ئۆتۆمبێلێک خۆی لێداون گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی 5ی کانونی یەکەمی 2025، دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای مەنیجەر سکیوریتی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو دوو کارمەندمان بە ناوەکانی "ئەحمەد محەمەد شەریف برادۆستی و محەمەد سەردار موحسین بەهۆی لێدانی ئۆتۆمبێلێکی خێرا و دوور لە رێنماییەکانی هاتووچۆ لە خاڵی پاسەوانی و لەکاتی ئەرکی فەرمی کۆمپانیا گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەکراوە، "هەردوو کارمەند ماوەیەکی زۆرە لە ناو کۆمپانیاکەمان ماندوو نەناسانە و خەمخۆرانە خزمەت دەکەن و بەو رووداوە ناخۆشە ئێمەیان خەمبارکرد".


PM:04:08:05/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو