سودانی بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە
وێستگهنیوز-
سودانی بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە، کە بەندەری فاوی گەورە و رێگای نێودەوڵەتی خێرا لە پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەنراوێکدا وتی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشی یەکەمی رێگای گەشەپێدانی کردەوە و بە درێژایی ٦٣ کیلۆمەتر.
رێگای گەشەپێدان پڕۆژەیەکی عێراقییە بۆ بەستنەوەی شەمەندەفەر و وشکانی نێوان تورکیا و ئەوروپا لە باکوور و کەنداوی عەرەبی لە باشوور، بۆ گواستنەوەی کاڵا لە نێوان کەنداو و ئەوروپا.
رێگای گەشەپێدان بەندەری فاوی گەورە و رێگای نێودەوڵەتی خێرا لە پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ٢٧ـی ٥ـی ٢٠٢٣ رایگەیاند، پڕۆژەکە لە رووی ئابوورییەوە خزمەت بە ناوچەکە دەکات و کاڵاکان لە ئەوروپاوە بۆ کەنداو، یاخود بە پێچەوانەوە لە رێگەی عێراقەوە دەگوازرێتەوە لە ماوەیەکی پێوانەییدا تەواو بکرێت، بڕیارە پڕۆژەكە لە ساڵی ٢٠٢٨ تەواوببێت.
PM:02:22:05/12/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت