" گرووپە چەكدارەكان ناچار دەكرێن چەكەكانیان رادەست بكەنەوە"
وێستگهنیوز-
فەرماندەیەكی پێشووی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت، پێویستە ئێمە داواكاری مەرجەعی باڵای شیعەكان جێبەجێ بكەین، كە دەبێت چەك تەنها بەدەستی دەوڵەتەوە بێت، پێش ئەوەی ناچار بكرێین.
ئەوس خەفاجی، فەرماندەی پێشووی حەشدی شەعبی لەدیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی شەرقییە نیوز دووپاتیكردەوە، "باشتر وایە بەویستی خۆمان چەكەكانمان رادەستبكەینەوە پێش ئەوەی ناچار بكرێین بە رادەستكردنەوەی".
ئاشكراشیكرد، "چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە بە چەكداماڵینی گرووپە چەكدارەكانی ناو عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ برا كوردەكان و سوننەكان و هەندێك لە كەمینەكان و جەختیان كردووەتەوە، كە دەبێت حكومەتی داهاتووی عێراق چەك لە دەروەی دەسەڵاتی دەوڵەت قەدەغە بكات".
وتیشی، "سەركردەیەكی سەربازی عێراقی بۆی ئاشكرا كردم كە ئەمریكییەكان پێیان راگەیاندون پەلە بكەن و رۆحی خۆتان رزگار بكەن، ئیسرائیل بەنیازە لێتان بدات و ئێمە بەزۆر رامانگرتووە، دەبێت هەرچ چالاكییەك پاڵپشتی بێت بۆ ئێران رایبگرن، ئەگەر نا ئیسرائیل تێكتان دەشكێنێت".
بەوتەی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی، "بەهەمان شێوە نامەیەكی ئیسرائیل لە رێگەی روسیاوە گەشتووە بە عێراقییەكان و هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر گرووپە چەكدارەكانی عێراق هەڵنەوەشێننەوە، سەریان لەلاشەیان جیادەكەینەوە".
AM:11:36:05/12/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت