داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 11 ملیار دینارە
وێستگهنیوز-
بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە بڕی 11 ملیار و 803 ملیۆن و 514 هەزار و 401 دینار بووە.
داهاتهكه كۆكراوهی رۆژهكانی 29ی11ی2025 تا 5ی12ی2025.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 11 ملیار و 803 ملیۆن و 514 هەزار و 401 دینار بووە، هەروەها 78%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 22% داهاتەكەش بەشێوەی چەكە.
AM:10:09:05/12/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت