قایمقامی كۆیه: سبه‌ی ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕستانی كریستیانه‌كان ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز -
قایمقامی كۆیه رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له شێواندی چه‌ند گۆڕێكی كریستیانه‌كان ده‌كرێت، ده‌شڵێت: "نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردوون و تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕستانه‌كه له ئه‌ستۆده‌گرن".
تاریق حه‌یده‌ری قایمقامی كۆیه بۆ كه‌ناڵ 8 وتی: "به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره تێكده‌رانه ده‌كه‌ین كه دژی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌زاران ساڵه‌ی هاونیشتمانییانی كۆیه‌یه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له ڕووداوه‌كه".
وتیشی: "له یه‌كه‌م ساتی رووداوه‌كه‌وه نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ له‌ئه‌ستۆگردنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕستانه‌كه و سبه‌ی ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌واڵی شێواندنی چه‌ند گۆڕێكی كریستیانه‌كان له شاری كۆیه بڵاوبوویه‌وه و لایه‌نه فه‌رمییه‌كان ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه.
PM:10:49:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 80
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت