حكومه‌تی هه‌رێم: سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ جزیرێ مێژوویی بوو
وێستگه‌نیوز -
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگای شرنا‌خ و ده‌ڤه‌ری جزیرێ له باكووری كوردستان به "مێژوویی" وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: "هه‌موو لایه‌كمان به هاوكاریی یه‌كتر ، هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كان بده‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌ردانی مێژوویی سه‌رۆك بارزانی بۆ پارێزگه‌ی شڕنا‌خ و ده‌ڤه‌ری جزیرێ و به‌شداریكردنی له سیمپوزیومی مه‌لایێ جزیری و ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه له لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له به‌ڕێزیان كرا، جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه".
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "به‌ڵام دواتر لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز و نه‌خوازراو و دوور له مه‌به‌ست هاتنه ئاراوه، كه دڵگرانیی لێكه‌وته‌وه".
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه سه‌رده‌مێكی ناوازه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری توركیا و هه‌رێمی كوردستان له ئارادایه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پرۆسه‌ی ئاشتیش هه‌نگاوێكی دروسته له چاره‌سه‌ركردنی پرسێكی گرنگ و هه‌ستیار و ده‌ستخۆشی له حكومه‌ت و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی توركیا و هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی وسه‌قامگیری له توركیا و ناوچه‌كه‌دا".
حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "به پێویستی ده‌زانین هه‌موو لایه‌كمان به هاوكاریی یه‌كتر ، هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌كان بده‌ین و جه‌خت له قووڵتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بكه‌ین".
PM:10:38:04/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت